پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هاووڵاتیەک لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵای تۆمار کرد و پۆلیسی ئاگادار کردەوە کە لەنێو ماڵەکەیدا لەگەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی کەلار قاسەکەی دزراوە کەبڕێکی زۆر پارەو ئاڵتوونی تێدایە.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وەردیان کرد و توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەپێکەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کەبڕی 7500 دۆلار و دەمانچەیەک و چەند پارچە ئاڵتونێکیان لەنێو قاسەی سکاڵاکاردا دزیوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە دەست بەسەر کەرەستە دزراوەکاندا گیراوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 هەرسێ تۆمەتبار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.











Leave a Reply