سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026

سەرلەنوێ ئەنجومەنی دەوڵەت دەربارەی داهاتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەیرکراوە: (1.4K)

بڕیارە ئەنجومەنی دەوڵەت دەربارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و ڕاوێژی خۆی پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ سەبارەت بە ناکۆکی لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.

تا ئێستا ئەنجومەنە یاساییەکە چەند کۆبوونەوەیەکی کردووە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە نەداوە.

ئەنجومەنەکە لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی ڕاوێژی سیاسیی دەربارەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 883 📊 Click Here