عێراقچی: هێرشەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکەمان بێ وەڵام نابێت

سەیرکراوە: (8)

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند؛ هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانیی وڵاتەکەی لە دەریای قەزوین بە داوای ئیسرائیل ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی کوژرانی دەریاوانێک.

ناوبراو هۆشداری دا کە ئەم هەنگاوە بە بێ وەڵام نامێنێتەوە و ئامانج لێی راکێشانی ئەوروپایە بۆ ناو جەنگەکە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کایا کالاس، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، عێراقچی تاوتوێی نوێترین پێشهاتەکانی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی روون بەرانبەر ئەم هێرشە بگرنەبەر.

تاران جەختی کردەوە کە هێرشەکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە بەرانبەردا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە رێگەی لێدانی دوورمەوداوە لە دەریای قەزوین چەند کەشتییەکی گواستنەوەی باری سەربازییان پێکاوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 2,442 📊 Click Here