عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (18)

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، سەرلەنوێ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم جوڵەکانی فڕۆکەوانیدا دەکاتەوە.

بەپێی ئەو ئاگادارییە فەرمییەی کە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکان کراوە، بڕیارەکە لە ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ـەوە جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان دەتوانن بە ئاسایی دەست بە جوڵەی خۆیان بکەنەوە.

لەوبارەیەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندندا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاگادارییەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقییان بەدەست گەیشتووە و لە ئەمڕۆوە ئاسمانی عێراق بۆ گەشتە ئاسمانییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە پێشتر بەهۆی هەندێک بارودۆخی تایبەتەوە ڕێکارەکانی جوڵەی ئاسمانی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیرابوون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 3,002 📊 Click Here