سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆرکردن، پەنای بۆ شارەزایی و ئەزموونی کۆمپانیا ئەمنییەکانی ئەمریکا بردووە. کەناڵی حوڕڕەی ئەمریکی زانیاریی نوێی لەبارەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی تایبەت بە پاراستنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا کردووە، کە تێیدا حکومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمنیی تایبەتی ئەمریکیدا کردووە بۆ بەهێزکردنی تیمی پاراستنی سەرۆکوەزیران. ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە ناوی لە سەرووی لیستی ئەو بەرپرسانەدایە کە هەڕەشەی جددیی تیرۆرکردنیان لەسەرە. ئەرکی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە تەنیا پاراستنی کەسیی سەرۆکوەزیران نییە، بەڵکو مەشقپێکردنی تیمی پاسەوانە تایبەتەکانی، پێشکەشکردنی ڕاوێژی ئەمنیی ورد و داڕشتنی پلانێکی تۆکمە لەخۆدەگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. هاوکات لەگەڵ هێنانی ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لەناو بەغدا و بەتایبەت لە ناوچەی سەوز گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەهێزتر کراوە و فەرماندەی نوێش بۆ فیرقەی تایبەت و ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دیاری کراون، کە ئەمەش نیشانەی ئامادەکارییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە یاسا دەردەچن.
عێراق بۆ پاراستنی عەلی زەیدی داوایەک لە ئەمریکا دەکات

سەیرکراوە:
(30)










Leave a Reply