عەلی زەیدی بۆ هێزەکانی جورفولسەخر: ئێمە لە جەنگدا نین

سەیرکراوە: (27)

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بانگەوازێکی ئاراستەی سەرجەم هێز و پێکهاتە جێگیرکراوەکانی ناوچەی جورفولسەخر کرد و داوای لێکردن “دانبەخۆداگرتن و حیکمەت” بنوێنن، چونکە بە گوتەی خۆی لە دۆخی جەنگدا نین و هەمووان لەو ناوچەیەدا برا و هاونیشتمانین و هیچ دوژمن و نەیارێک لە نێوانیاندا بوونی نییە.

ئەلزەیدی جەختی لەسەر یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان لەژێر یەک ئاڵا، یەک فەرماندەیی و یەک یاسادا کردەوە و ڕایگەیاند، قۆناغی ئێستا قۆناغی لەخۆگرتنە نەک پەراوێزخستن. هاوکات پەیامێکی ڕوونی سەبارەت بە قۆرخکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە دا و گوتی: “بڕیارمان نەگۆڕە، هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نابێت، هیچ چەکێک نییە جگە لە چەکی عێراق، هیچ بڕیارێک نییە جگە لە بڕیاری عێراق و هیچ ئاڵایەکیش لە سەرووی ئاڵای عێراقەوە نابێت”.

لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەیدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سوپاسی گەلی عێراقی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی سامانی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و یاخیبوون. ئاماژەی بەوەش دا کە لە جورفولسەخرەوە سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا دەستپێدەکات بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێمۆڵەت و گەندەڵی و بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو و بەهێز لەژێر سایەی دەستوور و یاسادا.

#کوردستان_پرێس #عێراق #جورفولسەخر #هێزە_چەکدارەکان #سەروەری_یاسا

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 1,046 📊 Click Here