فەرمانی گرتن بۆ بەرپرسێک دەرچوو

سەیرکراوە: (25)

دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای ساڵێک زیندانی بەسەر ڕاوێژکارێکی پێشووی سوودانیدا سەپاند

دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا، بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی، سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەر (خالید کەبیان)دا سەپاند.

کەبیان پێشتر وەک ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بۆ کاروباری وەرزشی کاری دەکرد. بڕیارەکەی دادگا دوای لێکۆڵینەوە و سەلماندنی تۆمەتەکانی پێشێلکاریی دارایی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن ناوبراوەوە دەرچووە.

#Kurdistanpress

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 450 📊 Click Here