خەریكە حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری رابردوو لە پەرلەمان متمانەی پێ درا، بە هەمان رێچكەی حكوومەتەكانی پێش خۆی دادەچێتەوە، ئەمڕۆ شەممە فەرمانی دا بە قەدەغەكردنی دەركەوتنی تەواوی راوێژكار و بەرپرسانی حكوومەت و لێدواندان بۆ میدیاكان بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە لە نووسینگەكەی. بەپێی راگەیەنداروێك كە دەقی بڕیارەكەی لەخۆ گرتووە، دووپاتی لە دەركەوتن و لێدوانی تەواوی راوێژكار و بەرپرسانی حكوومەتی عێراق لە میدیاكان، بە هەموو جۆرەكانی بینراو و بیستراو و خوێندراو، كردووە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشوەختە لە نووسینگەكەی، ئەو رێوشوێنەش لە چوارچێوەی پابەندییە بە رێككارەكان و سووربوون لەسەر یەكخستنی گوتاری حكوومەت بەو شێوەی لەگەڵ پەیامی فەرمیدا بگونجێت. بڕیارەكەی زەیدی دووپاتی لە پێویستیی پابەندبوونی هەمووان كردەوە بۆ خۆلادان لە لێدوانێك بە وردی بەرجەستەی هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت نەكات و داواشی لە هەمووان كرد پابەندی وردی بڕیارەكە بن.
فەرمانێک لە عەلی زەیدییەوە

سەیرکراوە:
(20)










Leave a Reply