نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست هەواڵێکی خۆش دەداتە مامۆستایانی گرێبەست و دەڵێت، ئەمرۆ لیستی ناوەکانیان بە فەرمی درایە حکومەتی عێراق بۆ جێگیرکردنیان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027.
عەلی رەووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: مانگێک لەمەوبەر، لەگەڵ هاوپیشە کانمان سەردانی بەغدامان کرد، ئەمڕۆش وەک هەنگاوێکی کرداری و گرنگ، لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست بە فەرمی و بە کاغەز ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرا بە مەبەستی جێگیرکردنیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.
دەشڵێت: خۆشبەختانە سەرجەم کار و ڕێکارە ئیداری و تەکنیکییەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایییان هاتووە و تەنیا بڕیاری کۆتایی ماوە لەسەری بدرێت ئەویش دامەزراندن بوون بەهەمیشەییە.
جەخت دەکاتەوە و دەڵێت: دڵنیاتان دەکەینەوە کە تا بەدەستهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانمان و بەهەمیشەییکردنی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست بەردەوام دەبین.
بەپێی ئامارەکان مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ژمارەیان زیاتر لە 38 هەزار مامۆستایە و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.













Leave a Reply