خەڵک – AA
شوێنە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پشووەکانی جەژنی ئەمساڵدا پێشوازییان لە زیاتر لە 34 هەزار گەشتیار کردووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ، لە ماوەی پێنج ڕۆژی پشووی جەژنی قورباندا (لە 26 تا 30ی ئایاری 2026)، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازی لە 34 هەزار و 448 گەشتیار و سەردانیکەر کردووە.
بە پێی ئەو داتایانە، بەشێکی زۆری گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ڕوویان لە دەڤەرەکە کردووە.
هەریەکە لە کۆرنیشی زاخۆ و پردی دەلال، بە شوێنە سەرنجڕاکێشانی دەڤەرەکە دەناسرێ و دیمەنەکانی لە سۆسیال میدیا و ڕای گشتی دەنگدانەوەی زۆری هەبووە.
لە ناوچەکە پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ دەنگداندوەی زۆری هەبووە کە ئەمساڵ لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، جێبەجێ کراوە.
لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا شەش ملیار دینار تێچووی هەبووە و لە قۆناغی دووهەمیشدا کە بە درێژایی هەزار و 500 مەتر لە ھەردوو دیوی ڕووباری خابوور لە زاخۆ جێبەجێ کراوە، تێچووەکەی گەیشتووەتەوە 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار.
لە ناو پڕۆژەکەدا کە بۆ گەشتیاران دیمەنێکی ناوازە دەبەخشێت و سەرنجی فۆتۆگرافەرانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، بەنداوێک بە درێژایی 73 مەتر و بەرزیی3.5 مەتر دروست کراوە کە توانای گلدانەوەی 250 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، لە ھەمانکاتدا سەدا 70ی ئەو پڕۆژەیە سەوزاییە و ئەمەش سوودێکی باش بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت.
هاوکات لە تەنیشت پردی دەلال، مۆزەخانەی هاوچەرخی زاخۆ دروستكراوه كه زياتر له 300 شوێنەواری مێژوویی تیادا پارێزراون.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە ناوچەیەکی بادینانە دەکەوێتە سەر ڕێگای دەوازەی سنووریی “ئیبراھیم خەلیل” و سنووری ھەیە لەگەڵ تورکیا و بەو پێیە جگە لە شوێنە گەشتیارییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە ناوچەکەدا بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ کڕینی کەلوپەلی و پێداویستی.











Leave a Reply