نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریکرا

سەیرکراوە: (1.5K)

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی دەرەوەی شار و ستییەکانی بۆ مانگی ئایار (مانگی پێنج) دیاریکرد و ڕایگەیاند، نرخی یەک کاتژمێر کارەبا بۆ یەک ئەمپێر بە 47 دینار دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە لەبەرچاوگرتنی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا، ئەو نرخە (47 دینار بۆ هەر کاتژمێرێکی ئەمپێرێک) تایبەتە بەو شارۆچکەو شارەدێیانەی کە تا ئێستا نەکەوتوونەتە چوارچێوەی پڕۆژەی (ڕووناکی) و کارەبای بەردەوامیان نییە و مۆلیدەکانیان کار دەکەن.

سەبارەت بە مۆلیدەی ستییەکانیش، ئاماژە بەوە کراوە کە نرخی یەک کیلۆوات کارەبا بۆ مانگی ئایار بە 312 دینار دیاریکراوە. هاوکات ئەو ستییانەش کە کارەبای نیشتمانییان نییە و تاکە سەرچاوەی کارەبایان مۆلیدەیە، بە هەمان شێوە نرخی هەر کیلۆواتێکیان بە 312 دینار هەژمار دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 290 📊 Click Here