نزیکەی 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (1.6K)

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نزیکەی 500 پارچە زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستا و خانەنشینانەدا دابەش دەکات کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و مامۆستا و خانەنشینانەدا دەکات کە لە ساڵی 2005ەوە فەرمانی وەرگرتتنی زەویان هەیە و تائێستا سودمەند نەبوون، ژمارەشیان نزیکەی 500 کەسە.

شارەوانی هەڵەبجە ناوی ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەشی بڵاوکردەوە کە ڕێكارەکانیان تەواو کراوە و ژمارەشیان 137 کەسە، بۆ ئەوەی کاتژمێر 9:30ی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، 8ی6ی 2026 لە هۆڵی مستەفا زەڵمی لە کاتی تیروپشکی زەوییەکاندا ئامادە بن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەش کە تا ئێستا پرۆسەی سوودمەندبوونیان تەواو نەکردووە، پەیوەندی بە بەشی موڵکایەتی شارەوانییەوە بکەن، چونکە بەبێ تەواوکردنی ڕێکارەکان بەهیچ شێوەیەک ناویان داخڵی تیروپشکی دابەشکردنی زەوی ناکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 215 Today: 1,454 📊 Click Here