هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل دەستیان پێکردەوە

سەیرکراوە: (24)

هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر یەکتر دەستیان پێکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل ڕایگەیاند هێرشی كرده سهر دامەزراوەیەکی پێترۆکیمیایی لە شاری ماهشەهری پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران.

لای خۆشیەوە وەلیوڵا هایەتی، جێگری پارێزگاری خوزستان ڕایگهیاند: “ماوەیەک بەرلە ئێستا، کۆمپانیای پێترۆکیمیایی کارون لە ماهشەهر، لەلایەن دوژمنی زایۆنیستەوە بەر هێرشی ئاسمانیی کەوت و، بەشێک لە دامەزراوە پیشەسازییەكه زیانی بەرکەوتووه”.

ههروهها هایەتی ئاماژهی بهوه كرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و، دواتر زانیاری ورد لەبارەی قەبارەی زیانەکان بڵاودەکرێنەوە.

لهلایهكی دیكهوه، سوپای ئیسرائیل بڵاویكردهوه كه چەند ئامانجێک لەناو دامەزراوە پێترۆکیمیاییەکەی ماهشەهر پێکراون.

هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژهی بهوه كرد لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئۆپەراسیۆنی نەسریان دەستپێکردووە و، بنکە ئاسمانییەکانی نەڤاتیم و تەلنۆفیان کردووەتە ئامانج و، ئهو خاڵە ستراتیجییانهی ئیسرائیل کە دەکرێنە ئامانج دیاری کراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 194 Today: 2,892 📊 Click Here