وادەی هەرزانبوونی سووتەمەنی ئاشکرا کرا

سەیرکراوە: (12)

بەهمەن قادر ڕاستییەکانی پشت نرخ، کوالیتی و بڕی بەنزینی سلێمانی ئاشکرا دەکات

تەندروستیی بازاڕی سووتەمەنی و ئاڕاستەی نرخەکان بەستراونەتەوە بە سەقامگیریی دۆخەکەوە؛ بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نوێترین زانیاری لەبارەی ڕەوشی بەنزین، ئاستی کوالیتی و هۆکارەکانی جیاوازیی نرخ خستەڕوو.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر بارودۆخەکە ڕوو لە باشبوون نەکات، بڕی سووتەمەنی لە بەنزینخانەکاندا بە شێوەیەکی پلەبەپلە (وردە وردە) بەرەو نەمان دەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو دۆخەکە بەتەواوی جێگیر نەبێت، چاوەڕوانیی دابەزینی نرخ ناکرێت. بەڵام جەختی کردەوە کە لە پارێزگای سلێمانی کوالیتیی بەنزین باشترە و نرخەکەی لەچاو هەولێر و دهۆک هەرزانترە.

بەهمەن قادر ڕاستییەکی ڕاشکاوانەی درکاند و ڕایگەیاند: ٪٧٠ی ئەو پێکهاتانەی بۆ باشترکردنی کوالیتیی بەنزین بەکاردەهێنرێن کۆمپانیای فۆکس دابینی دەکات، پاشان لەڕێگەی ئەو پیکهاتانەی کەبە قاچاخ دێنە ناوچەکە بۆ باشتر کردنی کوالیتی بەنزین بەکاردەهێنرێت، دواتر بەنزینخانەکان دەیکڕنەوە و تێکەڵی بەنزینی دیکەی دەکەن تاوەکو کوالیتییەکەی بەرز بکەنەوە بۆ بەکارهێنەران.

جەختیشیکردەوە، بڕی پێداویستیی ڕۆژانەی پارێزگاکانی (سلێمانی، هەڵەبجە) لەگەڵ ئیدارەکانی (ڕاپەڕین و گەرمیان)، لە نێوان ٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار تا ٣ ملیۆن لیتر بەنزین خەمڵێنراوە.

سەرچاوەکانی دابینکردنی بەنزین:

کۆمپانیای فۆکس ڕۆژانە نزیکەی ٧٠٠ هەزار لیتر بەنزین دابین دەکات.

بڕەکەی دیکەی پێداویستییەکە لەلایەن بازرگانانەوە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 2,381 📊 Click Here