وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی نوێ ئەنجام دەدات

سەیرکراوە: (10)

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی دەرچوون و پەڕینەوەدا دەکات.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە تێیدا چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە سیستمی تاقیکردنەوەکان، پەڕینەوە (عبور) و نمرەکانی دەرچوون لە سەرجەم پەیمانگاکان و قۆناغەکانی خوێندن پەیڕەو دەکات.

بەپێی بڕگەکانی بڕیارە نوێیەکە، لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٧ – ٢٠٢٨)ـەوە، سیستمی پەڕینەوە (عبور) لە سەرجەم پەیمانگاکاندا بە تەواوی نامێنێت و قوتابی ناتوانێت بە مەرجی پەڕینەوە بۆ قۆناغی داهاتوو بگوازرێتەوە ئەگەر سەرجەم مەرجەکانی سەرکەوتن بەدەست نەهێنێت.

هاوکات، بڕیاری پێشوو کە ڕێگەی بە قوتابی دەدا لە نمرەی (٤٠)ـەوە بە سەرەوە دەچەرێت (دوای هەژمارکردنی پێنج نمرەی بڕیار)، هەڵدەوەشێتەوە. لە سیستمی نوێدا، مەرجی سەرەکی بۆ دەرچوونی قوتابی لە پۆلەکانی چوارەمی بنەڕەتی تاوەکو یازدەی ئامادەیی ئەوەیە که دەبێت نمرەی (٥٠) بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێنج نمرەی بڕیاری بۆ دەژمێردرێت. واتە پێشتر بە نمرەی ٤٠ یان ٤٥ لەگەڵ نمرەی بڕیار قوتابی دەردەچوو، بەڵام ئێستا دەبێت کۆی نمرەکەی لەگەڵ نمرەی بڕیاردا بگەڕێتەوە بۆ ٥٠ نمرە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 1,963 📊 Click Here