پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

پشتیوان سادق: ئەگەری ناردنی مووچە هەیە لەنزیكترین كاتدا

سەیرکراوە: (1.0K)

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم باس لە هەڵوێستی تیمی لایەنە سیاسییەكان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەكات و دەشڵێت، ئەگەری ناردنی مووچە هەیە لەنزیكترین كات.

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتی، “هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە عێراق پاساوی ته‌كنیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه و كێشه‌كانی دیكه ده‌دۆزێته‌وه”.

وتيشى، “هه‌مووان بڕوایان بوو، كێشه‌كان سیاسی و ناده‌ستوورین، به‌ڵام بۆ داپۆشینیان، بیانوی ته‌كنیكی ده‌دۆزێته‌وه”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەم پێشهاتەی ئێستا له ئارادایه وه‌كو خۆی بڕوات سه‌باره‌ت لێکتێگەیشتنەکانی هەولێر و بەغدا لە بارەی پرسی نەوت و تەواوبونی ڕێکارەکان، ئەگەری ناردنی مووچە هەیە لە نزیکترین کاتدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 613 📊 Click Here