پلەکانی گەرما دەگاتە 50

سەیرکراوە: (16)

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە هەشت رۆژی دیکە دەچینە ناو وەرزی هاوین و پلەکانی گەرماش لە چەند ناوچەیەکی عێراق نزیک دەبێتەوە لە 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی. ئەمشەو شەممە 13/6/2026، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “لە ڕووی فەلەکییەوە هەشت رۆژی دیکە دەچینە ناو وەرزی هاوین کە لە 21/6/2026 دەستپێدەکات، تا نزیک کۆتایی مانگی حوزەیرانیش بەگوێرەی پێشبینییەکان هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەهێز و پڕوکێنەر بوونی نییە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، تەنها ئەوە نەبێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە 20/6/2026 شەپۆلێکی گەرمای بەهێز بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەبێتەوە و لە شاری بەسڕا بۆ یەکەمجار نزیک دەبێتەوەلە 49 بۆ 50 پلەیسیلیزی.” ئەوەشی خستووەتە روو: “کاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لەناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە کەلار 45 بۆ 46 پلەی سیلیزی تێپەڕ بکات و گەرماکەی تا ڕادەیەک تاقەت پڕوکێنەر دەبێت و لە پلەکانی گەرماش ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی تەدریجی بەرز دەبێتەوە گەرمای ئاسایی دەبێت.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 358 📊 Click Here