کارەبای چەند ناوچەیەکی سلێمانی دەبڕدرێت

سەیرکراوە: (22)

کارەبای چەند ناوچەیەکی سلێمانی و شارباژێڕ سبەی بۆ چەند کاتژمێرێک دەبڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتیان.ی سنووری چەند ناوچەیەک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە (١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦) بەهۆی کاری چاکسازییەوە، پێدانی کارەبا لە چەند وێستگەیەکی گۆڕینی کارەبادا ڕادەگیرێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، بەهۆی کارکردن و چاکسازی لە هێڵی (١٣٢ کەی ڤی)ـی “بازیان – کوردسات”، کارەبا لەم ناوچانەدا دەبڕدرێت:

لە کاتژمێر ٥:٠٠ـی بەیانی تا ١٠:٠٠ـی بەیانی.

ئەو شوێنانەی کارەباکەیان لەسەر وێستگەکانی گۆڕینی کارەبای مۆبایلی (کانی بەردینە، هەواری شار، قەڵاچوالان، شارباژێڕ و ماوەت)ـن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، پاش تەواوبوونی کارەکانی چاکسازی لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی، دۆخی کارەبا لەو ناوچانەدا ئاسایی دەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 3,090 📊 Click Here