گەرما و رەشەبا کۆتاییان هات خۆڵبارین دەستپێدەکات

سەیرکراوە: (22)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ کاتەکانی شەو ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ کاتەکانی شەو ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی خۆڵبارینەوە مەوداى بینین کەمدەبێتەوە بۆ پێنج تا حەوت کیلۆمەتر، هەروەک پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبنەوە بە یەک بۆ دوو پلە، تەنها ناوچەکانی سنووری گەرمیان نەبێت کەمێک بەرزتر دەبێت بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر:43 پلەی سیلیزی پیرمام: 39 پلەی سیلیزی سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی دهۆک: 42 پلەی سیلیزی زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە: سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 42 پلەی سیلیزی پیرمام: 39 پلەی سیلیزی سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی دهۆک: 41 پلەی سیلیزی زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیز.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 2,124 📊 Click Here