په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق، هۆشداریی داوه له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ئه‌مجاره‌یان گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه، تاوه‌كو له عێراق بدات.
عارف حه‌مامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (بغداد الیوم) ڕایگه‌یاندووه، پێده‌چێ ئیسرائیل له عێراق بدات، ئه‌وه‌یش بههۆكارگهڵێك، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گۆرانكاریدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌مریكاش گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه، كه هێرش بكاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه دواترینیان قه‌ته‌ر بوو.
وتیشی: “ئیسرائیل دان به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتییه‌كی بێسنووری وڵاتانی رۆژئاوای هه‌یه كه ئه‌وه‌شیان جێگه‌ی مه‌ترسییه”.
ڕاشیگه‌یاندووە، به ئامانجگرتنی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كاتێكدایه كه قه‌ته‌ر نزیكه له واشنتۆن، له‌ولاشه‌وه ئیسرائیل بێگوێدانه هیچ شتێك، قه‌ته‌ری بۆردومان كرد.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، عێراقیش به‌ده‌ر نیه له‌و وڵاتانه‌ی ئیسرائیل ده‌یه‌وێ هێرشیان بكاته سه‌ر و له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته ئه‌و هه‌وڵه مه‌ترسیداره ببینین، كه ئیسرائیل به‌و كرده‌وانه‌ی ده‌یه‌وێ ئاشووب دروست بكات، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی.
