ئیمارات پێنج درۆنی ئێرانی خستەخوارەوە

سەیرکراوە: (17)

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، پێنج درۆنیان لە ئاوی ھەرێمیی وڵاتەکەیان خستووەتەخوارەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستەکرابوون.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پێنج درۆن لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیمارات کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات، درۆنەکانیان لە ئاوی ھەرێمی ئەو وڵاتە خستووەتەخوارەوە.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە ھێزە چەکدارەکانی ئیمارات لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ھەڕەشەکان و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانیی ئیمارات بەردەوامن لە چاودێریکردنی ئاسمانیی وڵات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 2,380 📊 Click Here