ئێران: ئەمریکا بە سەرەتایی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تاوتوێکردنی لادانی سزاکانی سەر کەرتی نەوت.
ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە شانشینی دانوستانکاری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، واشنتن لە دەقە نوێیەکەیدا، ڕەزامەندی سەرەتایی نیشانداوە کە لە کاتی دانوستانەکاندا پرسی لادانی سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران تاوتوێ بکرێت.
ئەو سەرچاوە ئێرانییە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: “سەرەڕای ئەم هەنگاوەی ئەمریکا، بەڵام تاران هێشتا پێداگرە لەسەر لادانی سەرجەم ئەو سزایانەی کە بەسەریدا سەپێنراون بەبێ جیاکاری.”
ئەم پێشهاتە نوێیە لە چوارچێوەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تاران دێت سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و سزایە ئابوورییەکان، کە لە دوای کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە لە ساڵی 2018، گەورەترین خاڵی ناڕوونی و ناکۆکی نێوان هەردوولایە.
کێشەی سەرەکی نێوان هەردوو وڵات لەم خاڵانەدا کورت دەبێتەوە:
داواکاری ئێران: تاران لادانی تەواوەتی و گشتگیری سزاکانی سەر کەرتی نەوت و بانکەکان دەکاتە مەرجی سەرەکی بۆ گەڕانەوەی بۆ سەرجەم پابەندییە ئەتۆمییەکانی.
پێگەی ئەمریکا: واشنتن تا ئێستا دەستی بە ستراتیژی “قۆناغ بە قۆناغ” گرتووە، بە شێوەیەک کە کەمکردنەوەی سزاکان دەبەستێتەوە بە هاوکاری و هەنگاوە کۆنکرێتییەکانی ئێران لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەیدا.









Leave a Reply