سەیرکراوە: (17)
لەو کاتەوەی یادشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆن واژوو کراوە، ئێران 36 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە.
ئاژانسی ھەواڵیی ئێران “مێھر” بڵاوی کردەوە کە وڵاتەکەی لە 18ی ئەم مانگەوە تا ئێستا، 36 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردە کردەوە.
ڕۆژی 18ی مانگە، یادشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە لە 14 خاڵ پێکهاتووە.
بەر لەوەی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دەست پێ بکات، ئێران ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردە دەکرد، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە یاداشتەکەی لەگەڵ ئەمریکا، تەنیا لە پێنج ڕۆژدا هێندەی دوو هەفتەی پێش جەنگەکەی هەناردە کردووە.














Leave a Reply