پێنجشەممە. نیسان 23rd, 2026

ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی: دەست بەجێ عێراق جێبهێڵن

سەیرکراوە: (29)

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هاووڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار دەکاتەوە گەشت بۆ عێراق نەکەن و ئەوانەشی ئێستا لە عێراقن دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، میلیشیا تیرۆریستییەکانی عێراق کە هاوپەیمانی ئێرانن، بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دژی هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئەو ئامانجانەی پەیوەستن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە لە سەرتاسەری عێراق، لەوانەش هەرێمی کوردستانی عێراق.

دەشڵێت: هەندێک لایەنی پەیوەندیدار بە حکومەتی عێراق هێشتا بە شێوەیەکی چالاکانە پەناگەی سیاسی، دارایی و ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەم میلیشیا تیرۆریستییانە دابین دەکەن.

باسی لەوەشکردووە: ئاسمانی عێراق سەرلەنوێ کرایەوە و گەشتە بازرگانییە سنووردارەکان دەستیان پێکردووەتەوە، پێویستە ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی کە بیر لە گەشتکردن بە ئاسمانی عێراقدا دەکەنەوە، ئاگاداری مەترسییە بەردەوامەکانی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گوللە تۆپ بن لە ئاسمانی عێراقدا.

ئەوەشی وتووە: نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق سەرەڕای بڕیاری “ڕۆشتنی زۆرەملێ”، بەردەوامە لە کارەکانی بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی ئەمریکی لە عێراق، تکایە هەوڵ مەدەن بچنە باڵیۆزخانە لە بەغدا یان کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر، ئەمەش بەهۆی مەترسییە ئەمنییە گەورەکانەوە.

دەشڵێت: ئەگەر ئێوە هاووڵاتیی ئەمریکین و پێویستان بە هاوکارییە، تکایە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ([email protected]) یان کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر ([email protected]).

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق، هاووڵاتیانی ئەمریکی ئاگادار دەکاتەوە لە ئاگاداریی گەشتکردنی ئاستی چوارەم: گەشت بۆ عێراق مەکەن. ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکرێت کە: “بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق مەکەن. ئەگەر لەوێش بن، دەستبەجێ جێی بهێڵن.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 3,238 📊 Click Here