ئەکسیۆس: ترەمپ لەسەر پێشنیازی فەرماندەی سێنتکۆم هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرت

سەیرکراوە: (6)

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ئەکسیۆس، دۆناڵد ترەمپ لەسەر پێشنیازی فەرمی فەرماندەی گشتیی سێنتکۆم بڕیاریدا بۆردوومانە چڕەکانی سەر کەناراوەکانی ئێران و گەرووی هورمز ڕابگرێت، ئەمە یەکەمین جار بوو لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا کە سوپای ئەمریکا بۆردوومانە ڕۆژانەکانی ڕابگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دەرکەوت هێرشە ئاسمانییەکان گەیشتوونەتە لووتکەی کاریگەریی خۆیان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە براد کووپەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە پێشنیازەکەیدا جەختم کردووەتەوە کە هێرشەکان بە توندی توانای ئێرانیان بۆ لێدانی کەشتییەکان لاواز کردووە و زۆربەی ئامانجە دیاریکراوەکان کۆتاییان پێهاتووە. هەروەها هشداری دراوە لە بارەی کەمبوونەوەی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و تاد لە ناوچەکەدا.

لە لایەکی ترەوە، مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتڕاستی کردەوە کە سەرەڕای هێشتنەوەی سەرجەم بژاردەکان، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت بەم هەنگاوە فەزای پێویست بۆ گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان دابین بکات. لە ئێستادا بارودۆخی مەیدانی شایەتی ئارامییەکی کاتییە و عومان و ئێران سەرقاڵی دانوستانن بۆ کردنەوەی بێ کێشەی گەرووی هورمز.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 271 Today: 2,264 📊 Click Here