بریارێکی بەپەلە لە موقتەدا سەدرەوە

سەیرکراوە: (1.7K)

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی شیعە لەسەر پۆست و بڕیارە كتوپڕەكانی بەردەوامە، ئەمشەو فەرمانێكی دەركرد و جموجۆڵی سرییەكانی سەلامی باڵی سەربازیی رەوتەكەی بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەردوو پارێزگای بەسرە و كوت سڕ كرد.

ئەمشەو موقتەدا سەدر لە پەیامێك ئاماژەی كرد كە دەبێت تەحسین حەمیداوی، بەرپرسی سرییەكانی سەلام، هێزەكان بۆ ماوەی شەش مانگ لە هەردوو پارێزگای بەسرە و كوت سڕ بكات یان بارەگاكان بخات، تا كاتی چاوخشاندن بە و دۆزینەوەی چارەسەرییەك بۆ پێشێلكارییەكان و خراپەكاریی دووبارەبووەوە بۆ ناوبانگی موجاهیدانی سرییەكانی سەلام، ئەگەر لە لایەنی سێیەمیشەوە بێت، چونكە ناوبانگی ئەوان لای من لە بوونیان گرنگترە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 253 Today: 1,101 📊 Click Here