سەیرکراوە: (8)
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 50 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار رەوانەی بەغدا کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمرۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغدادەوە کە بڕیارە بۆ ئەم مانگە پێش جەژن رەوانە بکرێت.










Leave a Reply