“بە درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداش”

سەیرکراوە: (81)

دەزگای ئاسایش ڕایگەیاند بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداشی سنووری شارۆچکەی دووکان بێ ئەوەی زیانی گیانی لێ بکەوێتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:45 بۆ 5:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداش و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

پێشتر عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە رایگەیاندبوو، کاتژمێر 4:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی سوورداش و “بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بنەماڵە و هاوڕێیانمان سەلامەتن، بەڵام زیانی مادی هەن”.

جەختیشی کردەوە کە جگه لە ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی، هیچ بنکەیەکی سەربازی و حیزبی لەو شوێنەدا بوونی نییە کە کراوەتە ئامانج.

لای خۆشیەوە ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە، ژمارەیەک بارەگا و خانوو سووتاون.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە تاوەکو ئێستا، بە 108 مووشەک و درۆن بارەگا و کەمپەکانیان کراونەتە ئامانج.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 2,418 📊 Click Here