به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر له هه‌زار حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، سەر بە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد: ئه‌مرۆش یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی شاری سلێمانی كاتژمێر پێنجی ئێواره له سلێمانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌ون، كه ژماره‌یان 147 كه‌سه، به‌م پێیه‌یش ژماره‌ی حاجیانی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ كه ده‌گه‌نه سعوودیه ده‌گاته هەزار و 176 کەس.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم دەشڵێت: له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د.پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو حاجیانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن، له فرۆكه‌خانه‌ش هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه و به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت، هه‌روه‌ها رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی لهناوحاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شیفی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان دڵنیایی ده‌داته ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی، كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه به پێی ئه‌و خشته‌ی دانراوه خشته‌ی چوونی حاجیان وه‌ك خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت و رۆژی 17ی ئایاری 2026، دوا كاروانی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعوودیه.
