سەیرکراوە: (11)
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژەکانی پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند، کەلە سبەینێ سێشەممەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی شەممە کۆتایی دێت.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە 26ی ئایار تا ڕۆژی شەممە 30 ئایاری 2026، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
باسی لەوەشکردووە: هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.










Leave a Reply