حەج و عومرەی هەرێم و عێراق کۆبوونەوە

سەیرکراوە: (878)

شاندی بەرێوەبەرایەتی گشی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق لە شاری مەدینە کۆبوویەوە بە پاڵپشتی خودی د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ گەیشتنە شاری مەدینە.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان و هاوکات لە شاندەکەیە ڕایگەیاند، لە شاری مەدینەی منەوەرە لەگەڵ شاندی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق کۆبووینەوە کە بریتی بوون لە چوار (بەرێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی -بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان – بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزارییەکان – بەرێوەبەری گشتی پلاندان )، لە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق .

هەروەها ڕایگەیاند، لە کۆبوویەکدا باسمان لە وردەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو ٢٠٢٦ کرد و هەموو لایەکمان کۆکبووین کە پێویستە باشترین خزمەتگوزاری لە ئۆتێل و خواردن بۆ حاجیان دابین بکرێت کە ئەمەیش یەکێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، پەیوەندی و هەماهەنگییەکی زۆر باش لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق هەیە. هەروەها ئەو ئۆتێلانەی لە شاری مەدینە بۆ حاجیان دابین دەکرێن و کاریان لەسەر دەکەین لە ئۆتێلە هەرە باش و نزیکەکانن لە حەرەمی مەدینە و بەشێکی زۆریان ئۆتێلی پێنج ئەستێرە و لەو ئاستەدان و تەنانەت ژووری حاجیان دەڕوانێتە ناو حەرەم هەروەها لە ڕووی خواردنیشەوە هەوڵ دەدەین لە ساڵی داهاتوو زۆر باشتر بکەین لە شاری مەدینە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,570 📊 Click Here