دوو رۆژ باران دەبارێت

سەیرکراوە: (1)

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە جیاوازەکان بە بڕی جیاواز باران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە بارانی پچرپچری کورت خایەن لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەیە، کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 26 پلەی سیلیزی پیرمام: 26 پلەی سیلیزی سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی دهۆک: 26 پلەی سیلیزی زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەراست لەناوچەکەمان زیاتر دەبێت بۆیە ئاسمان هەوری تەواودەبێت لەکاتەکانی بەیانی نمە بارانی کەم کەم لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت کە هەندێ جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ئەوەشی وتووە: بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێ دابارین بەردەوامی دەبێت، پاشان بۆ کاتەکانی شەو ناجێگێری کەش بەلاوازی لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات تا کاتەکانی بەرەبەیانی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 26 پلەی سیلیزی پیرمام: 25 پلەی سیلیزی سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی دهۆک: 26 پلەی سیلیزی زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,185 📊 Click Here