سەیرکراوە:
(1)
دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، مووچەی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیرکراوە و گرەنتی دراوە مانگانە لەکاتی خۆیدا بنێردرێت.
باسی لەوەشکردووە، گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن بۆ جێگیرکردنی گرێبەستەکان و یەکەمەکان.
بڕیاردراوە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا بە نزیکەی 80 دۆلار خەمڵاندنی بۆ بكرێت، دیلان غەفور دەشڵێت: بەهای فرۆشتنی دۆلار کە ئێستا 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک، وەک خۆی نامێنێتەوە و دەستکاریی دەکرێت.
کۆی قەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە لە دەوروبەری 240 تریلیۆن دینار دەبێت و ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە، بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئیرادەیەک لەناو پەرلەماندا هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بە خێرایی و لە ماوەیەکی کەمدا پەسەند بکرێت.










Leave a Reply