سەیرکراوە:
(1)
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند سێ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەم سێ کەسە بە فەرمانی دادوەر و بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون.
دەزگای دژە تیرۆر ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجامی هەوڵەکانی کار و چاودێریی هەواڵگری و خێرایی مامەڵەکردن لەگەڵ جووڵەی کەسانی داواکراوە؛ بە جۆرێک کە ڕێگری لە مانەوەیان یان ڕێکخستنەوەی چالاکییەکانیان لە ناو وڵاتدا بکات.
هەروەها، دەزگاکە جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو لە سەرتاسەری عێراق، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و سەلامەتیی هاووڵاتیان.










Leave a Reply