پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

دەستبەسەر کۆگایەکی گەورەی ساختەکردنی خواردنەوە کحوولییەکاندا گیرا

سەیرکراوە: (8)

لە ئەنجامی هەڵمەتێکی چڕی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەدواداچوون بۆ چەند کۆگایەک لە سنووری شارەدێی “بۆسکێن” ئەنجامدرا.

ئەم هەڵمەتە دوای گەیشتنی زانیاری وردی هەواڵگری بوو لەلایەن بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، کە ئاماژەیان بە بوونی کارێکی نایاسایی گەورە لەو سنوورەدا دەکرد.

لە کاتی پشکنینی شوێنەکاندا، دەستبەسەر کۆگایەکی گەورەی خواردنەوە کحوولییەکاندا گیرا کە بەبێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی و دوور لە ڕێنماییە تەندروستی و گەشتیارییەکان، کرابووە مەڵبەندێکی مەترسیداری ساختەکاری. لەوێدا خواردنەوەی بێ کوالێتی بە شێوەیەکی نایاسایی تێکەڵ دەکران و لەناو شووشە و کارتۆنی براندە جیهانییەکاندا وەک بەرهەمی ئەسڵی و بە نرخێکی گران دەخرانە بازاڕەوە.

لیژنەکان لە ناو کۆگاکەدا دەستیان بەسەر سێ کۆگای لاوەکیدا گرت کە پڕبوون لە ماددەی ساختە، لەوانە بڕێکی زۆر لەیبڵی ئامادەکراوی وڵاتانی فەرەنسا و ئیتاڵیا، شووشەی بەتاڵ، سەرە مەمە و کارتۆنی چاپکراوی براندە جیهانییەکان. خاوەنی شوێنەکە بە مەبەستی چەواشەکاری، پێکهاتەی ناوەوەی خواردنەوەکانی گۆڕیوە و بە شێوازی “تەقلید” ئامادەی کردوون، هەروەها بۆ شاردنەوەی کارە نایاساییەکانی، شوێنەکە فاقدی هەر ناونیشان و کامێرایەکی چاودێری بووە.

لە ئێستادا، لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ڕاپەڕین، پەڕاوی یاسایی بۆ خاوەن کۆگاکە کراوەتەوە و ڕێکاری توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. بڕیاری کۆتاییش دراوە بە داخستنی هەمیشەیی شوێنەکە و لەناوبردنی سەرجەم ئەو بەرهەمە ساختانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 2,363 📊 Click Here