رووسیا ئامادەیی دەربڕیوە هاوكاری ئێران بكات لە نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە مێژووییە زیانلێكەوتووەكان بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە.
حوجەتوڵا ئەیوبی، سەرۆكی ناوەندی كاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی میراتی كلتووری ئێران رایگەیاند: لە پەراوێزی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی گەشتیاریی لە رووسیا، لێپرسراوانی مۆسكۆ ئامادەیی تەواویان نیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە نۆژەنكردنەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی ئێران كە بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلەوە زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە بەمزوانە چەند تیمێكی پسپۆڕی رووسیا سەردانی ئێران بكەن و لە چەندین رووەوە هاوكاری و راوێژ پێشكەشی تاران بكەن بۆ زوو ئاساییبوونەوەی رەوشی گشتیی لە ئێران.
سەرۆكی ناوەندی كاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی میراتی كلتووری ئێران باسی لەوەشكرد، هەر لە پەراوێزی ئەو كۆڕبەندەدا هەردوولا پلانی هاوكاریی گەشتیاریی تاران-مۆسكۆیان بۆ ساڵانی 2026 تا 2028 ئیمزا كردووە.
هاوکات، لە ماوەكانی رابردوودا، بەهۆی شەڕەوە، بەلایەنی كەمەوە 56 مۆزەخانە و مۆنۆمێنتی مێژوویی لە چەندین پارێزگا زیانی زۆریان بەركەوتووە.












Leave a Reply