زانکۆی سلێمانی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند

سەیرکراوە: (16)

زانکۆی سلێمانی، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژی 19ی ئەیلولی 2026، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی، سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە 19ی ئەیلولی 2026، یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی (2026–2027) دەبێت لە تەواوی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆدا.

دەشڵێت: لەم چوارچێوەیەدا، گشت ئامادەکارییە ئیدارییەکان ئەنجام دراون و خزمەتگوزارییەکانی بەشە ناوخۆییەکانیش دابینکراون. داوا لە خوێندکاران دەکەین لەو ڕێکەوتەدا بەپێی خشتەی وانەکان سەردانی کۆلێژەکانیان بکەنەوە؛ بەهیوای ساڵێکی خوێندنی پرشنگدار، پڕ لە داهێنان، نوێگەری و دەستکەوتی گەورەی زانستی بۆ هەمووان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 2,380 📊 Click Here