سەیرکراوە: (39)
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، 209 پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 9ی باغلومناره‌ی شاری هەولێر و كه‌رتی 86 له بنه‌سڵاوه تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 200 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 9ی باغلومناره‌ی شاری هەولێر و نۆ كارتی دیكه‌ش له كه‌رتی 86ی بنه‌سڵاوه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆمار (تاپۆ)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن.
