سبەینێ لای ئەم بریکارانە غاز دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (1.4K)

لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە کە بەیانی سبەینێ سێشەممە، غاز دابەش دەکرێت و داواش دەکات هاووڵاتییان سەردانی کارگەکان نەکەن چونکە لەوێ غاز دابەش ناکرێت.

بەپێی ئاگادارییەکەی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە، تیایدا هاتووە: ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە سبەینێ سێشەممە کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە کە لەلیستەکەدا هاتووە هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

دەشڵێت: “داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت، هەرهاووڵاتییەکیش تا کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 150 Today: 2,860 📊 Click Here