سەڵاحەدین بەهادین دەستپێشخەرییەكەی گەیاندە مەسرور بارزانی

سەیرکراوە: (14)

دوای ئەوەی دوێنێ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆبووەوە و دەستپێشخەرییەكی ڕاگەیاند بۆ دەرچوونی هەرێم لە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی و یاسایی، ئەمڕۆ ئەو دەستپێشخەرییەی گەیاندە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی.

مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و دۆخیی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكەمان تاوتوێ کرد.

ڕاشیگەیاندووە، جەختمان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

دوێنێ بافڵ تاڵەبانی بڵاویكردەوە، كە دەستپێشخەرییەكەیان قبوڵ كردووە و وتی، “ئێمە وەکو یەکێتی لە ڕابردوودا، هەروەها بۆ ئێستا و داهاتووش بەرەوڕووی هەر دەستپێشخەرییەک دەچین، کە لە سۆنگەی دڵسۆزییەوە بێت و لە سوود و بەرژەوەندیی گەلی کوردستان بێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 2,864 📊 Click Here