سەیرکراوە: (9)
لە کاتێکدا شاندی ئەمریکا بۆ دانوستان بەرەو پاکستان بەڕێکەوتووە، ئێران دەڵێت بڕیارمان نەداوە بەشداری لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکاندا بکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە ئاگربەستی پووچەڵ کردووەتەوە و پاکستانیشمان لەوە ئاگادار کردووەتەوە.
وتیشی: “ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەرماندا، ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشیل کردووە”.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیران ڕاشیگەیاند، ناتوانین ئەوە لەیاد بکەین کە جاری پێشوو ئەمریکا لەکاتی دانوستاندا هێرشی کردە سەرمان و تا ئێستا بڕیارمان نەداوە بەشداری لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکاندا بکەین.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە شاندی ئەمریکا بۆ دانوستان بەرەو پاکستان بەڕێکەوتووە.
