شاندێکی یەکێتی سەردانی وەزیری نەوتی عێراقیان کرد

سەیرکراوە: (10)

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەبادی وەزیری نەوت، پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق خالید شوانی و شاندێکی باڵا کرد.

شاندەکە پێکهاتبوو لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و سامان فایەق، بەڕێوەبەری پاڵاوگەی دوکان.

بەپێی ڕاگەیەدنراوەکە، “لە دیدارەکەدا باس لەو بابەتانە کرا کە پەیوەندییان بە کەرتی نەوتەوە هەبووە”.

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو قەیرانی بەنزینەی کە نزیکەی مانگێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,984 📊 Click Here