عێراق بڕیاری دا

سەیرکراوە: (1)

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاری دا ساڵی خوێندنی 2025-2026 وەک “ساڵی عدم رسوب” هەژمار بکرێت. بڕیارەکە هەموو قوتابیانی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران و لە هەموو قۆناغەکاندا دەگرێتەوە. واتە ئەو قوتابیانەی لەو ساڵەدا دەرنەچوون، ئەو ساڵەیان وەک ساڵی شکستهێنان لەسەر تۆماری خوێندنیان حساب ناکرێت. بڕیارەکە ئەو قوتابیانە ناگرێتەوە کە بەهۆی قۆپی، ساختەکاری، یان سزای دیسپلینییەوە دەرکراون. هەروەها مەرجە قوتابی پێشتر سوودی لە ساڵی “عدم رسوب” وەرنەگرتبێت و لە بڕیاری گەڕاندنەوەی دەرکراوەکان سوودمەند نەبووبێت. وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئامانج لە بڕیارەکە پاراستنی داهاتووی خوێندکاران و یارمەتیدانیانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 124 📊 Click Here