یەکشەممە. نیسان 26th, 2026
سەیرکراوە: (10)

لە دوایین ساتدا و بەهۆی ناکۆکییە قووڵەکانی ناوخۆی لایەنە شیعەکان، پڕۆسەی کاندیدکردنی “باسم بەدری” بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق شکستی هێنا. دوای ئەوەی ئەمشەو لە نووسینگەی عەمار حەکیم ناوی باسم بەدری وەک کاندیدی یەکلاکەرەوە هێنرا، چەند لایەنێکی ناو چوارچێوەکە و هەندێک هێزی سیاسی دیکە تێبینییان لەسەر کاندیدکردنی هەبووە، ئەمەش وایکردووە ڕێککەوتنەکە هەڵبووەشێتەوە. شکستهێنانی ئەم کاندیدە لە کاتێکدایە کە شەقامی عێراقی بە ئومێدەوە چاوەڕێی دوکەڵی سپی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بوون، بەڵام ئەم پەرەسەندنە نوێیە جارێکی تر پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی گەڕاندەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و ئاسۆیەکی نادیاری خستە بەردەم داهاتووی سیاسیی وڵات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 242 📊 Click Here