عێراق ڕێکاری بەپەلە دەگرێتە بەر

سەیرکراوە: (2)

عێراق ڕێکاری بەپەلە لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سعوودیە دەگرێتە بەر پاش هێرشەکانی دوایی بۆ سەر خاکی سعوودیە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی زنجیرەیەک ڕێکاری ئەمنی توندی گرتووەتە بەر و فەرماندەییەکی تایبەتی بۆ رووپێویکردنی ناوچە سنوورییەکان پێکهێناوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک کە لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ. ئاماژەی بەوەش کرد کە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی دەروازە سنوورییەکان کاتیین و بڕیاری کۆتایی لەبارەیانەوە دوای تێپەڕاندنی قۆناغی هەڵسەنگاندن و تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەدرێت. جەختیشی کردەوە کە بەغدا تەواوی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی ئیدانە دەکات و ئەم ڕووداوانەش هیچ کاریگەرییەکی نەرێنییان لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان عێراق و سەعوودیە نابیێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 124 📊 Click Here