قائانی بۆچی لە بەغدا بووە؟

سەیرکراوە: (1.1K)

قائانی لە بەغداوە: پێکهێنانی حکوومەت مافی عێراقییەکانە و ڕێگری لە دەستوەردانی دەرەکی دەکەین.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی بۆ بەغدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر سەروەریی عێراق و مافی گەلی ئەو وڵاتە لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی خۆیاندا کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئیسماعیل قائانی لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاری و ئامانجی سەردانەکەی بۆ پایتەختی عێراق خستە ڕوو. قائانی ئاماژەی بەوە دا کە پێکهێنانی حکوومەت تەنها “مافی عێراقییەکانە” و جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن “تاوانبارانی دژ بە مرۆڤایەتی” دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا بکەن.

فەرماندەی فەیلەقی قودس ڕایگەیاند کە یەکێک لە مەبەستە سەرەکییەکانی سەردانەکەی، گەیاندنی سوپاس و پێزانینی گەل و کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە بۆ هاوسۆزی و هاوڕێیەتیی بەردەوامی گەلی عێراق، مەرجەعییەتی باڵا و بەرپرسانی حکوومی.

ئەم سەردانەی قائانی لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاری سیاسیدا تێدەپەڕێت و تێیدا ئێران دەیەوێت جارێکی تر پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیریی سیاسی و حکوومەتی نوێی عێراق دوپات بکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 3,130 📊 Click Here