قوباد تاڵەبانی : ئەم یەکێتییەی ئێستا غەدر قبوڵ ناکات

سەیرکراوە: (783)

– هەواڵەکان قوباد تاڵەبانی هێڵی سووری دیاری کرد و رایگەیاند: ئەم یەکێتییەی ئێستا غەدر قبوڵ ناکات و لەسەر هەر غەدر و ناحەقییەک بەرامبەر بە هەڤاڵانمان بکرێت دێتە جواب. قوباد تاڵەبانی لە هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 222ی یەکێتی لە رواندز رایگەیاند: هەمووان باش دەزانن لەو شوێنانەی یەکێتی باڵادەستە، قەت رێگەی نەداوە و رێگەش نادات لە هیچ فەرمانگە و دامەزراوەیەک جیاوازی لەنێوان هاووڵاتییاندا بکرێت لەسەر ئینتیمای حیزبی و هەڵوێستی سیاسی، بەڵام هەمووانیش دەزانن کە لە شوێنەکانی دیکە چۆن غەدر لە یەکێتییەکان و لایەنەکانی دیکەش دەکرێت. دەشڵێت ” لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی شارە جوانەکەی رواندز جەختم کردەوە ئەم یەکێتییەی ئێستا غەدر قبوڵ ناکات و لەسەر هەر غەدر و ناحەقییەک بەرامبەر بە هەڤاڵانمان بکرێت دێتە جواب، چونکە پێمانوایە ئەگەر نەتوانین هەڤاڵ و ئەندامەکانی خۆمان بپارێزین، ناشتوانین نوێنەرێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بین و داکۆکی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان بکەین.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 3,679 📊 Click Here