لیژنەی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی هەرێم و بەغدا گەیشتە كۆرمۆر

سەیرکراوە: (1.3K)

لیژنەی هاوبەشی عیراق و هەرێم کە بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، گەیشتنە کێڵگەکە.

بە فەرمانی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لیژنەیەكی ئاسایشیی هاوبەش لە نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر پێكهێنرا و رەوانەی شوێنی رووداوەكە كرا.

لە ئێستادا لیژنەكە لە ناو كێڵگەی كۆرمۆرن و دەستیان بە بەدواداچوونەكانیان كردووە، بڕیاریشە لە كۆتایی لێكۆڵینەوەكانیاندا راپۆرتێكی ورد لەسەر هۆكار و شێوازی هێرشەكە ئامادە بكەن و رادەستی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بکەن.

لەم بارەیەوە، نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە راگەیەندراوێكدا پشتڕاستی كردەوە كە فەرمانی دروستکردنی ئەم لیژنە هاوبەشە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دۆزینەوەی لایەنە بەرپرسەكان و وردەكاریی پەلامارەكەی شەوی رابردوو بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 1,444 📊 Click Here