سەیرکراوە: (18)
بڕیارە 26 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە جووتسایدی کەلار – دەربەندیخان دابنرێن، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش لەو بارەوە ڕوونکردنەوە دەدات.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: هەر سایدێکی جووتسایدی کەلار – دەربەندیخان 13 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت، کۆمپانیای جێبەجێکار شوێنی دانانی کامێراکانی دیاریکردووە و پلانەکەی ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، چاوەڕێی وەڵام و جێبەجێکردنی بڕیارەکەن.
سەبارەت بە کامێراکانی رێگای نێوان کەلار – کفری دەڵێت، لە هەر سایدێکی هەشت کامێرا دانراون و لە ئێستادا بەشێوەی ئەزمونی خراونەتە کار.









Leave a Reply