ئەمڕۆ، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە وڵاتانی کەنداو ماوەیەکی زۆرە لە دەستوەردانەکانی ئێران نیگەرانن. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕوونی کردەوە، تاران پاڵپشتی لە چەندین گرووپی چەکدار دەکات کە لە عێراق چالاکن و یارمەتیی حووسییەکانی یەمەن دەدەن. ئاشکرای کرد کە ئەوەی لە ناوچەکە ڕوو دەدات تەنیا پێوەندیی بە حووسییەکانەوە نییە، بەڵکو یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە سەر بە ئێرانە، هێرشی کردووەتە سەر سعوودیە و هێڵی سەرەکیی نەوتی ئەو وڵاتەی پەک خستووە. ڕۆبیۆ دووپاتی کردەوە، ئەمەریکا بەپێی ڕێککەوتنەکانی، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سعوودیە و لە کاتی پێویستدا لەپاڵیدا دەوەستێت. باسی لەوەش کرد کە ململانێکانی ناوچەکە ئاڵۆز و مەترسیدارن و واشنتن لە دانوستانی بەردەوامدایە لەگەڵ ڕیاز، بەڵام ناتوانرێت ناوەڕۆکی دانوستانەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.
لە عێراقەوە هێرشکرایە سەر سعوودیە

سەیرکراوە:
(2)










Leave a Reply